له‌گه‌ڵ توندبونی گه‌مارۆی سه‌ر به‌ری ڕاستی شاری موسڵ و كه‌مبونه‌وه‌ی خواردن و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی تیرۆریستان، سه‌رچاوه‌كان باس له ههلاَتنی تیرۆریسته بیانیه‌كانی داعش ده‌كه‌ن له نێو شاره‌كه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی به پشتبه‌ستن به‌و نوسراوانه‌ی له به‌ری چه‌پی شاری موسڵ ده‌ستیكه‌وتون، ئاشكرایكردووه یاخیبون له ڕیزی تیررۆیستانی داعش له به‌ری ڕاستی شاره‌كه تا دێت زیاتر ده‌بێت به تایبه‌تیی له ڕیزی تیرۆریسته بیانیه‌كاندا.
ڕۆژنامه‌كه نمونه‌ی تیرۆریستێكی به‌لجیكی ڕیزه‌كانی داعشی له‌نێو شاری موسڵ هێناوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و تیرۆریسته وتوێتی به‌هۆی پشت ئێشه‌وه ناتوانێت به‌شداری شه‌ڕو ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌كان بكات هاولاَتیهكی فه‌ره‌نسی له ڕیزی ڕێكخراوه‌كه‌ش داوایكردووه بچێته‌وه بۆ فه‌ره‌نسا كاری خۆكوژیی بكات هه‌روه‌ها چه‌ندین تیرۆریستیی بیانی نێو ڕێكخراوه‌كه‌ش ئه‌وه‌یان ڕه‌تكردۆته‌وه بچنه سوریا بۆ شه‌ڕكردن.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له ئێستادا كێشه‌ی زۆر هه‌یه له نێو كه‌تیبه‌ی تارق بن زیاد كه ناسراوه به كه‌تیبه‌ی تیرۆیسته بیانیه‌كان له ڕیزی داعشدا.
١٤ شوبات ٢٠١٧ - ٠٥:١٠
News ID: 811552
ه ئێستادا كێشه‌ی زۆر هه‌یه له نێو كه‌تیبه‌ی تارق بن زیاد كه ناسراوه به كه‌تیبه‌ی تیرۆیسته بیانیه‌كان له ڕیزی داعشدا